AP ١٤٠٥ خاکەلێوە ٣٠ ٢١:٣٥

تەوەری دیداری سەرۆک کۆماری عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا؛ گرژییەکانی ناوچەکە

تەوەری دیداری سەرۆک کۆماری عێراق و باڵوێزی ئێران لە بەغدا؛ گرژییەکانی ناوچەکە

سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدار لەگەڵ محەمەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە بەغدا جەختی لەسەر بەردەوامی دیالۆگ و ڕێگری کردن لە مەترسییەکانی شەڕ لە ناوچەکە کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: نزار ئامیدی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆشکی بەغدا بەخێرهاتنی محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لە بەغدای کرد.

باڵیۆزی ئێران پیرۆزبایی لە ئامیدی کردووە بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو پۆستە و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستووە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا "باسی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردنیان لە بوارە جیاجیاکاندا بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان کراوە، هەروەها پێشهاتەکانی دۆخی ئەمنی ناوچەکە تاوتوێ کراوە".

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە "گرنگی بەردەوامبوونی دیالۆگ و هێورکردنەوەی قەیرانەکان و ڕێگرتن لە مەترسییەکانی شەڕ لە ناوچەکە کردەوە، ئەمەش یارمەتیدەری چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێت".

News ID 59289

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha